ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكات.
بە گوێری بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە بڕگەی یەکەم پەرلەمان به‌رده‌وام دەبێت له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان و لە برگەی دووەمیش چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان پێداچوونەوە تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.
ھەر بەگوێرەی بەرنامەی كار، لە بڕگەی سێیەمیی کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان پاڵێوراو عومەر عەبدوڵڵا فەتاح له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه سۆران عومەر سەعید سوێندی یاسایی دەخوات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە