نوسەران

یەکەم حزب بوین رێچکەی ئۆپۆزسیۆن بونمان دانا و بەخوێن داکۆکیمان لە ئیسلام خەڵک و گەل و نیشتمان کرد

م.حه‌سه‌ن شێخانی

بزوتنەوەی ئیسلامی

یەکەم حزب بوین رێچکەی ئۆپۆزسیۆن بونمان دانا و بەخوێن داکۆکیمان لە ئیسلام خەڵک و گەل و نیشتمان کرد و ١٢٠٠ شەهیدمان لە پێناو ئیسلام و نیشتمان داوە.

بزووتنەوەی_ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی پشت لاپتۆپ و فەیس بوک نەبوین و سازش بۆ دەسەڵات بکەین .

ئازیزان
ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی بە چاک دەڵێین چاک بە خراپ دەڵێین خراپ بە شاهیدی زۆر لە حزبەکان بەوانەی دەسەڵاتیشەوە چەندین جار لە کۆبونەوکاندا دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کەوا بزووتنەوەی ئیسلامی راستگۆ ترین حزبە لە گەڵ خەلک و دەسەڵاتدا چونکە دەستدەخاتە سەر برینەکان و ڕەخنە دەگرێت و دەس خۆشیش لە کارە باشەکان دەکات وە ئێمە درۆ لە گەڵ خەڵک و دەسەڵاتیشدا ناکەین چونکە ئاکارو ناوی ئیسلامیمان لەخۆمان ناوە، کەخۆمان و بزووتنەوەکەمان وە پاشگری ئیسلامی هیڵی سورە تاکو رۆژی قیامەت وەک و چاومان دەیپارێزین.
بەڵام هەر ئەو حزب و کەسایەتیە سیاسیانە دەیانوت حزب هەیە لە لای ئێمە قسەیەک دەکەن لەدەرەوە قسەیەدەکەن و حزبی ئیسلامینیش.
بۆیە ئێمە وەک جەنابی ڕابەری گشتی چەندین جار ڕایگەیاندووە:
ئێمە عەوامفریبی خەڵکی ناکەین بۆ دوو سێ دەنگی جەماوەر بە هەڵخەڵەتاندنیان، دەبێ موسڵمان یەک ڕووی بێ نەک چەن ڕویەک هەر رۆژەو قسەو هەڵوێستێ بنوینێ.
ئێمە هەمومان حزبمان بینی زۆر هاژوهوژی و تۆپخانەی دەکردە کار، بەڵام ئێستا بێ دەنگ بونە خۆیان کڕ کردووە وەبەشێکن لەدەسەڵات وە هەر رۆژەو سەرکردەیەکیان دەچێتە لای دەسەڵات و خەڵکیان لێ سارد دەبێتەوە سەنگەریان دەگوازنەوە بۆ لای دەسەلات،
بۆیە ئێمە دەڵێین نە جاران ئەوەندە جنێو فرۆش و هەر خەریکی گارەگار بون شەو و رۆژ، نە ئێستاش وا کڕ وبێ دەنگ هەر بۆ ئەو مەبەستەش تاکە کەناڵیکی ئاسمانیتان هەبوو دایان خست چونکە ڕوتان نەبوو روبەروی خەڵک و دەسەڵات ببنەوە.
وە حزبمان هەیە تاکو دوێنی چاوەڕوانی مەرحەباییەک بوون لەدەسەڵات بۆ بەشداری کردن پێیان لە حکومەت ئێستا بەناچاری بونەتە ئۆپۆزسیۆن و بەزمان لە (بەرەی گەل)ن.
ئاخر هەی نوێنەری بەرەی گەل و ئۆپۆزسیۆن !!!
ڕجا و تکا نەما نەیکەن بۆ ئەوەی بەشداری حکومەتتان پێ بکەن، ئێوە کە دەستخۆشی لەدەسەڵات دەکەن و كۆبوونەوەكان لە گەڵیاندا بەباش دەنرخێنن وە یەكتر دەبینن وە بیروڕا دەگۆڕنەوە، هەڵوێستی یەكگرتووانە دەنوێنن و دەسەڵات راوێژتان پێ دەکەن، ئتر تاکەی عەوامفریودان و چەواشەوە و قەوانەی بەرەی گەل لێ دەدەن، وابزانم ئیستاش چاوەروانی مەرحەباو ناو حکومەتن، بەڕاستی ناچار بون بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی گەل ناڕەحەت و زەحمەتە.
وە حزبمان هەیە هەرلەسەرەتاوە ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕاگەیاند بەڵام دەڵێن ئێمە سەنگەر لەدەسەڵات ناگرین و ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی دەبین !!!
ئاخر ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی واتای چی دەگەیەنێ ؟؟؟
ئەو کاتەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بوو ئەسڵەن هەندێ حزب هەر نەبون لە گۆرەپانەکەدا کەس ناویشی نەبیستبوون. ئێمەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بووین بەڵام بەخۆین و بەچەک و نزیکەی ١٢٠٠ شەهیدمان داوە بۆ ڕوبەروبونەوی دوژمنانی ئیسلام ووڵات و گەل و نیشتمان و گەندەڵکاران وتاڵانکارانی ئەم وڵاتە، نەک ئۆپۆزسیۆنی پشتی لاپتۆپ و مۆبایل و فەیس بووک و تویتەر،
یان چەن سەد کەسێ بهێننە سەر جادەو دواتر کە سازشەکەیان لەگەل دەسەڵاتدا سەرکەوت بێ دەنگی هەلبژێرین، یان رابەرەکەمان و سەرکردایەتیمان قەرزاری دەسەڵات بێت یان قەرزاری کۆمەڵێ خەڵک و میللەت یا چەن بازرگانێ بن یان بستی ئەرزەمان وەگرتبێ، چاوەشۆڕی دەسەڵات بین!
نەخێر، ئەوە ماوەی حەوت ساڵە هیچ سازشیکمان نەکردووە و لە کاری خۆمان بەردەوامین ئەم ماوە زۆرە هیچ بودجەیەکمان لە حکومەت وەر نەگرتووە و برا خانەنشینەکانمان و برا پۆلیسەکانمان لە قوتی منداڵەکانیان دەبڕن دەیدەن بە کرێی بارەگاکانی بزووتنەوەو خوای گەورە بە (صدقة جارية) بۆیان بنوسێ مێژوویەکی پڕ سەروەریان بۆ خۆیان تۆمار کرد لە کاری ئیسلامی وبانگەوازی خێردا.
_ ئیستا لەوانەیە بپرسن بۆ بزوەتنەوەی ئیسلامی کەناڵێکی ئاسمانی یان تەنانەت نێوخۆیشی نیە ؟
من دەڵیم :
_ تێچو و خەرجێکانی کەناڵێکی ئاسمانی مانگانەو ساڵانە چەندە ؟
_ ئایا بۆ هەندی کەناڵی ئاسمانی هەیەو و هەندێ حزب کەناڵکانیان داخست ؟
_ ئایا بێ ئەوەی لە ولاتێ یان دزینی قوتی میللەت نەبێ خەرجێکانی کەناڵێکی ئاسمانی ورنەگێرێت و نەدزرێت تەنها بە ئابونەی ئەندامان کەناڵی ئاسمانی بەڕێوە دەچێت و چەندە ؟
دەبێ مرۆڤ بە تایبەت موسڵمان ڕاست گۆ بێت .
_ ئایا کەناڵ هەن لە کوردستان تەنها بۆ تێکدانی ڕەوشت و داب و نەریتی ڕەسەنی کوردن کار دەکەن ؟ ئەوانە کین لە پشتئ ئەم کەناڵانەوە .
_ ئایە پەیامی میللەتی کورد گەیینراوەتە گەلانی دیکەو جیهان لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە ؟
_ ئایە هەست ناکەن هەندێ کەناڵ کۆمەڵێ موراهیق بە ڕێوەی دەبات ؟
_ ئایە کەناڵ ئیسلامێکانیش حزبایەتیەکی مەقیت دەکەن یان دینداری و کەناڵەکانیان مینبەرێک بونە بۆ بانگەوازی حەق و ڕاستی ؟
یان حزبایەتی و دەمارگیری بۆ رتمی حزبەکانیان .
ئەگەر بزووتنەوە سازشی بۆ وڵاتێک یان حزبێکی دەسەڵات بکردبایە ئێستا هەندێ لەوانەی هەبوو .
بۆیە دەڵیم بزووتنەوەی ئیسلامی باجی یەک هەڵوێستی و ڕاستگۆیی خۆی داوە، بەڵام بە ئەندازەی خەردەلەیەک پەشیمان نیمان لە هەڵویستی دینداری و مەردانەی خۆمان و تاکو رۆژی قیامەت یەک ڕوومان دەبێت سازش لەبیروباوەڕی خۆمان ناکەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close