ئابووریعێراقهەواڵ

بانکی رافیدەین پێدانی سولفەی بە فەرمانبەران راگەیاند

بانکی رافیدەین رایگەیاند، پێشینەی ٢٥ ملیۆن دینار بۆ ماوەی شەش ساڵ دەدرێتە فەرمانبەران.

ئەمڕۆ دووشەمە،  بانکی رافیدەینی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پێشینەکە دەدرێت بەوکەسانەی هەڵگری کارتی نیشتیمانیین و موچەکانیان سەر بە بانکی رافیدەینە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێدانی ئەو پێشینەیە پێویستی بە دەستەبەر (کەفیل) نییە، و بۆ ماوەی شەش ساڵ دەدرێتە فەرمانبەران.”

ئەوەش هاتووە، “پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی پێشینەکە لە رێگای فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.”

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەیەکی دیکەی بە فەرمانبەران راگەیاندبوو، کە ئەو پێشینەیەش تەنها ئەو فەرمانبەرانەی دەگرتەوە موچەکانیان سەر بەو بانکە بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close