عێراقكوردستان

دادگای فیدراڵی دژی ناردنی پارە بە قەرز بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە

🔸دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سكاڵایەكی دژ بە رەوانەكردنی 700 ملیار دینار قەرزەكەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

🔹بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی ساڵی نوێی خۆێ بەسكاڵایەكی دژ بەهەرێمی كوردستان دەستپێ بكات، كە تیایدا داواكراوە دادگای فیدراڵی ناردنی پارە بە قەرز بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نادەستووری بزانێت.

🔸سكاڵاكە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق تۆمار كراوە و تێیدا داوای كردووە دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی بەغدا بە نادروست بزانێت، كە بڕیاری ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردووە، سكاڵاكە لە رۆژی 04-12-2023 دواخرابوو بۆ 08-01-2024.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close