كوردستانهەواڵ

ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە

بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە قوتابخانەیەکی ناحیەی حاجیاوای سنووری قەزای رانیە کەوتەوە.

بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا لە راگەیەندراوێکی ئاشکرای کرد “ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/1/2021، بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاگادار کرایەوە، کە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە ھەیە لە خوێندنگای ھیرانی بنەڕەتی لە گەڕەکی دابان، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی بنکە بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی رووداو، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە “تەواوی خوێندکاران و مامۆستایان لە روداوی ئاگرە کەوتنەوەکە سەلامەت بوون”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکە سۆپا بووە.

وەک لە راگەیەندراوی بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاماژەی پێکراوە، 863 قوتابی لە قوتابخانەکە هەن و هەموویان بە سەلامەتی دەرچوون.

ئەو سۆپایەی ئاگری گرتووە
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close