كوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سبەینێوە پڕۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەستپێبکاتەوە

🔹پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، پشتیوانی تەواوی مافە رەواکانی مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن.

🔸 هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەڵامی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و داواکاری مامۆستایان لە هەولێر و بەغداد دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام راگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر شارەکە.

🔹پارێزگلری سلێمانی داواش لە کەسوکاری خوێندکاران دەکات، لە سبەینێوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندن و پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی خویندن بەفیڕۆ نەچێت، چونکە قەرەبوو ناکرێتەوە و دەشڵێت، “پڕۆگرامەکانی خوێندن دەستکاری دەکرێت و بەشێکی کەم دەکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close