عێراقكوردستانهەواڵ

ژمارەی دانیشتوانی عێراق 43 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، ژمارەی دانیشتوانی عێراق تا كۆتایی ساڵی 2023 زیاتر لە (43) ملیۆن كەس بووە، ئەمەش بەشێوەی خەمڵاندن كراوە .

باسک نێت

بەپێی ووتەی عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ، عێراق لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوی بە 43 ملیۆن و 324 هەزار كەس خەمڵێندراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ڕێژەی دانیشتوانی هاوڵاتیانی عێراق لەنێو شارەكان گەیشتەوە 69.9%، و ڕێژەی دانیشتوانیش لە گوندەكان 30.1% بووە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئەوەشی خستوەتەڕوو ، 41 لەسەدی رێژەی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە خوار 15 ساڵیەوەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close