عێراقكوردستانهەواڵ

دوو هاوپەیمانی و 10 لیست و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە


پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیست و هاوپەیمانییەکان لە کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە هەفتەی داهاتووش تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و هاوپەیمانى و کاندیدەکان دەکرێت.

باسک نێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، شەوى رابردوو کۆتایی بە پرۆسەى تۆمارکردنى ناوى لیست و هاوپەیمانى و کاندیدە سەربەخۆکان هاتووە.

جومانە غەلاى راشیگەیاند، تا شەوى رابردوو دوو هاوپەیمانی و 10 لیست و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لیستى ناوەکانیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە.

باسى لەوەش کرد، هەفتەى داهاتوو، کە لە رۆژی 6ی نیسان تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و لیست و هاوپەیمانییەکان دەکرێت و دواى ئەوەش ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن دەکرێت.

ئەو جەختیکردەوە، كۆمسیۆن بەردەوام دەبێت لە رێوشوێنەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و بە گوێرەى خشتەى کارکردن کارەکان تەواو دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close