جیهانهەواڵ

یەمەن فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و تەلئەبیب بۆردومان کرد

باسک نێت

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنی ئیسرائیلیان بە مووشەکی بالستیکی سەروودەنگ و تێلاڤیڤیان بە درۆن کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەی سەرتیپ یەحیا سەریعدا هاتووە: بۆ پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و هێزەکانیان و لە وەڵام بە جەنایەتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە دژی براکانمان لە کەرتی غەززە و لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیل، هێزەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەتدا، فڕۆکەخانەی ئەللد کە لە ئیسرائیل وەکوو فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن دەناسرێت، بە مووشەکێکی بالستیکی سەروودەنگ کرایە ئامانج و سەرکەوتووانەی ئامانجەکەی خۆی پێکا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن نەیتوانی بیپێکێت و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان ئیسرائیل بچنە حەشارگەکانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ یەک کاتژمێر بوەستێندرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: هێزە چەکدارەکانی یەمەن جارێکی دیکە هۆشداریی دەداتە ئەو کۆمپانیاگەلە کە هێشتا بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیلیان جێبەجێ نەکردووە و داوایان لێدەکات بەپەلە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕابگرن، هەر وەک کۆمپانیاکانی دیکە ئەو کارەیان کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close