جیهانهەواڵ

کەی گەشتی عومرە دەکرێتەوە؟

رۆژنامەی عوکازی سعودی رایگەیاند، بەرپرسانی وڵاتەکەی بەم نزیکانە دەرگای گەشتی عومرە بە رووی هاوڵاتیاندا دەکەنەوە. دەشڵێت، رەنگە لە سەرەتادا تەنیا هاوڵاتیانی سعودیە رێگەپێدراو بن بۆ ئەنجامدانی عومرە، بەڵام بە رێکارە تەندروستییەکانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی عوکازی سعودی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای شوێنە داخراوەکان و لە چەند رۆژی داهاتووشدا، ئاساییکردنەوەی عومرەکردن رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتادا رێگە بە ژمارەیەکی کەمی خەڵکی دەدرێت عومرە بکەن و هاوکات، پرۆسەی ناوتۆمارکردنیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی، زیاتر لە شەش مانگە دەرگای پەرستگاکانی سعودیە داخراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close