
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، شه‌ڕ گه‌ڕایه‌وه ئه‌وروپا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا درێژه ده‌كێشێت، مۆسكۆش به سێ مه‌رج هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێنێت.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كرد، ده‌رگای گفتوگۆكان به كراوه‌یی جێبهێڵێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاڕڵ میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپایی رایگه‌یاند، توندوتیژی رووسه‌كان گه‌یشته ئاستێك هاووڵاتی و باڵه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان بۆردوومان بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جیمس هێبی، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، “رووسه‌كان له كیێڤه‌وه ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه، پێشمان وا نه‌بوو شه‌ڕه‌كه بگاته ئه‌و ئاسته”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیش داوا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بپچڕێت.
دیمیترۆ كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له تویتێكدا داوای له جیهان كرد، باڵیۆز و نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كانی رووسیا له وڵاته‌كانیان ده‌ربكه‌ن، ئابووریان تێكبشكێنن.
مۆسكۆ رایگه‌یاند، به 3 مه‌رج هێرشه سه‌ربازییه‌كان دژی ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێنین:
یه‌كه‌م: واژووكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، تێیدا بێ لایه‌نی ئۆكرانیا نیشان بدات و نه‌چێته ریزه‌كانی ناتۆ.
دووه‌م: ئۆكرانیا بێ چه‌كی به‌رگری بێت.
سێیه‌م: ئۆكرانیا مافه‌كانی رووسیا له‌نێو وڵاته‌كه‌ی زامن بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره