ئابووریكوردستانهەواڵ

هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێکردەوە

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم رایگەیاند: تەقینەوەى بۆرى نەوتى هەرێم لە سنورى تورکیا، کاریگەرى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى هەرێم هەبووە، ئاشکراشیدەکات، لەئێستادا هەناردەکردنى نەوت دەستى پێکردۆتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەى دوێنێ، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

ئاشکراشى کردووە، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا رویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە روداوەکە دەکۆڵێتەوە.

لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ بۆڕى گواستنەوەى نەوتى هەرێم لە دیوى تورکیا تەقیەوە و بەهۆیەوە گرفت بۆ گواستنەوەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهان دروست بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close