
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، گرووپی چه‌كداریی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق”، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرایکرد، به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنکەی سەربازی ئاسمانی “عەینولئەسەد” سەر بەهێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار .
گروپەکە دەڵێت، هێرشه‌كه‌یان وەک کاردانەوەیەکه بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غەزە.
هێرشەکە دوای ئەوە دێت سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی گروپی نوجەبای لە نزیک کەرکوک کردە ئامانج، کە بەهۆیەوە پێنج چەکداری گروپەکە کوژران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە