
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەھای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ھاتەخوار 78 دۆلار.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی بازاڕی جیھانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جێی ئاماژەیە ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکان لەبارەی ڕەوشی ئابووری چین و بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، کە وایان کردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە پێنج مانگی ڕابردوودا دابەزێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە