
بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، عێراق زیانی (10) ملیار دۆلاری لەخۆیداوە.
باسک نێت
سهفین دزهیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
🔹تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێشە تەکنییەکانی چارەسەرکردووە و بۆری گواستنەوەی نەوتیشی چاککردووەتەوە و ئامادەیە، ئەوەی هەیە تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە و دەبێت حکومەتی عێراق بڕیاربدات.
🔹 بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریس، کێشەیەک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هەیە دەبێت خۆیان لەنێوان خۆیان چارەسەری بکەن، عێراق داوای بڕی ملیارێک و نیو دۆلار وەک قەرەبوو لە تورکیا دەکات، کەچی بە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاری لەخۆیداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە