باسک نێت – سنە
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 1/5/2024، مامۆستا حسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی (ئیبراهیم خەلیلوڵڵا) لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای تایبەتیی هەمەدان، دەستگیر کراوە.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ئەم مامۆستا ئایینییە، پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای تایبەتیی مامۆستاکانی هەمەدان بە بیانووی “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران” بە 16 مانگ زیندانی سزا درا.
لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دادگای تایبەتیی مامۆستایانی شاری هەمەدان، مامۆستا حسێن عەلیمورادی، بە “تێکدانی ڕای گشتی” تۆمەتبار کرد و سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاندووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە