عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات

” عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات”

باسک نێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كۆبوونەوە و پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، بەهەمواركردنەوەی یاسای میلاك دادپەروەری لە دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دروست دەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە” لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بەڕێوەبەری گشتی میلاکات لە وەزارەتی دارایی كۆبووەوە”.
ڕاشیگەیاندووە” كۆبوونەوەكە سەبارەت بەدوا ڕێکارەکانە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای میلاك و ئامادەکردنی داڕشتنی کۆتایی یاساکە، کە هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت و هاوسەنگییەک لە نێوان بەرژەوەندی فەرمانبەران و دەوڵەت دروست بکات”.
ئاشكراشی كردووە، ئامانج لە هەمواری یاساكە بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینبوونی کارمەندان و دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکان لە پسپۆرییە جیاوازەکان.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بە سەرپەرشتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی باڵای وەزارەتی دارایی و پلاندانان خەریكی هەمواركردنەوەی یاسای میلاك و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانن و بڕیارە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ پەسند كردنی و ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.
بەپێی هەموارەكە، كە پەرلەمانتاران باسیان كردووە، گۆڕانكاری لە دامەزراندن و مووچەی فەرمانبەران و دەكرێت و مووچە كەمەكان زیاد دەكرێت و دادپەروەری لەنێوان مووچەی وەزارەتەكان بەدیدەهێنرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close