عێراقكوردستانهەواڵ

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێک کەوتەوە و قوربانی هەیە

نزیکەی کاتژمێرێکە لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

باسک نێت – کەرکوک

چەند کۆگایەک لەنێو تایەفرۆشانی کەرکووک ئاگریان گرتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

دووکاندارێک دەڵێت، “شتێک تەقییەوە و نازانین چی بوو” بەو هۆیەشەوە “چەند کەسێک بریندار بوون.”

بەرگری شارستانی کەرکووکیش دەڵێت تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close