عێراقكوردستانهەواڵ

ئەم ساڵ لە هەرێم 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

یوسف کەریم حەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی بە فەرمی تۆمار کرابێت ئەوەیە، ئەم ساڵ لە سنوورەکە چوار کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

باسک نێت

لە سلێمانی ئەم ساڵ حەوت کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە دوایین کرێکار ئێوارەی دوێنێ گیانی لەدەستدا.

وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، لە هەشت لقی سنووری سەندیکاکەیان ئەم ساڵ یەک گیانلەدەستدانی کرێکاریان بە فەرمی تۆمار کراوە.

کارزان محەممەد، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کرێکاران وتی، نەوەک ئەم ساڵ، ساڵی رابردووش هیچ گیانلەدەستدانێکی کرێکاریان تۆمار نەکردووە.

🔸بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان ، ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close