جیهانعێراقهەواڵ

میسر نهێنی لوتکە سێقۆڵییەکەی لەگەڵ عێراق و ئەردەن ئاشکراکرد

حکومەتی میسر رایگەیاند، چەندین پرۆژەی هاریکاری نێوان خۆیان و ئەردەن و عێراق تاوتوێ دەکات ئەوەش، لە چوارچێوەی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی باڵای نێوان سەرۆکی هەر سێ وڵاتە لە ماوەی رابردوودا.

نادر سەعد، وتەبێژی حکومەتی میسر رایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەم بە سەرۆکایەتی موستەفا مەدبولی سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیرانی کارەبا و وزە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە.”

راشیگەیاند، “لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئەو پڕۆژانە خرانەڕوو کە پێویستە لە کەمترین ماوەدا جێبەجێبکرێن بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاریکاری نێوان میسر و ئەردەن و عێراق.”

لەلایەن خۆیەوە تاریق مەلا، وەزیری کارەبای میسر رایگەیاند، دامەزراندنی هێڵی کارەبای نێوان هەرسێ وڵاتی میسر، عێراق و ئەردەن، بە یەکێک لە دیارترین پڕۆژەکان دادەنرێت. بەجۆرێک کە پێشنیازکراوە هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت.

هاوکات، محمد حامد شاكر مەرقیبی، وەزیری نەوتی میسر رایگەیاند، هێڵێکی  گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەردەن و لەوێشەوە بۆ میسر دادەمەزرێندرێت بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری سێ وڵات لە بواری وزە و دابینکردنی پێداویستی بۆ پڕۆژە جیاوازەکانی تر.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر داوایکردووە، هەوڵەکان لەگەڵ وەزیرانی نەوت و وزەی هەریەک لە ئەردەن و عێراق چڕتربکرێنەوە لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و چەندین رێککەوتنامەی تر لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆبکرێن و دواتر بخرێنە بەردەم سەرکردایەتی سیاسی هەر سێ وڵات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close