
باسک نێت
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆتابڕی پارەی جوتیاران گەیشت و ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕی 19ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.
دەشڵێت: سلێمانی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی 47 ملیار و 642 ملیۆن و 421 هەزار دینارە و ئەمڕۆ 19 ملیار دابەشدەکرێت.
وتیشی، پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر 44 ملیار و 45 ملیۆن و 43 هەزار دینارە و پارەی گەنمی جوتیارانی دهۆک 34 ملیار و 165 ملیۆن و 533 هەزارە و کۆی گشتی دەکاتە 125 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار دینارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە