بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی خەڵاتكردنی بكوژی م.هۆشیار دەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیدانەی خەڵاتكردنی بكوژی م.هۆشیار دەكات و ڕایدەگەیەنێت: كارەساتە بكوژێكی دكتۆرێكی گەورە ئەوەندە شوێنەكەی خۆش بێت بڕوانامە بەدەست بهێنێت.

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەبارەی خەڵاتكردنی بكوژی مامۆستا هۆشیارەوە، بەكوردیوی ڕاگەیاند:” زۆر نیگەرانین بە خەڵات كردنی بكوژی مامۆستای ناودار وهەق بێژ دكتۆر هۆشیار”.ئەوەشی خستەڕوو: سەیرە بەلامانەوە، بكوژێك دكتۆرێكی گەورە و ناودارو كاریگەر بكوژێت لەباتی ئەوەی دەست بەجێ بكوژرایەتەوە، ئەوەندە شوێنەكەی خۆش بێت بڕوانامە بەدەست بهێنێت، ئەو ماف وئازادیە بۆ مناڵێكی بێ تاوان بۆ نیە كە لەسەر دزینی تەنها بنێشتێك لەزیندان دایەو دەرخواردی باندە پیسەكان دراوە لەزیندان.
جێگەی باسە، شەوی 22-11-2016 دكتۆر وشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان و هاوكات بەرپرسی لقی هەولێری مەكتەبی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كاتژمێر 10:30 خولەكی شەو لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە هەولێر دەستدرێژی گولـلەی كرایەسەر و شەهیدكرا.

دوای چەندین دانیشتن دواجار دادگا بریاری لەسێدارەدانی بۆ هەردوو بكوژ دەركرد،لەگەڵ ئەوەی چەندین جار بەرپرسان بەڵێنی جێبەجێكردنی بریارەكەیاندا بەڵام دوای تێپەربوونی نزیكی شەش ساڵ بەسەر ئەم كارەساتە تاوەكو ئێستا بكوژەكان لەزینداندان و سزاكەیان بەسەردا جێبەجێنەكراوەو لە نوێترین كاریشدا بكوژەكەی مامۆستا هۆشیار خەڵات كراو ئەوەش كاردانەوەی توندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێكەوتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close