جیهانهەواڵ

زیلینسکی: ئامادەنیم یەک بست خاکی وڵاتەکەم بە رووسیا بدەم

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئامادەنییە یەک بست لە خاکی ئۆکرانیا بدات بە رووسیا و هەرگیز ئەوە روونادات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە وتارێکدا رایگەیاند، ئامادەنییە یەک بست لە خاکی ئۆکرانیا بدات بە رووسیا و هەرگیز ئەوە روونادات.
جەختیشیکردەوە، سەپاندنی 19 سزای نوێ بەسەر رووسیا، پێدانی مووشەکی دوورمەودا بە ئۆکرانیا، دەبێتە هۆکارێکی گرنگی دروستبوونی فشار، بۆ ئەوەی رووسیا بیر لە دانووستان و کۆتاییهێنان بە شەڕ بکاتەوە.
وتیشی، سزا نوێیەکانی ئەمریکا دژی رووسیا ئاماژەیەکی ئەرێنی و گرنگە بۆ ئەوەی رووسیا ناچار بکات لە سەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close