جیهانهەواڵ

ئێران : هەرگیز رێگە نادەين رێڕەوێكی تر لەناو گەرووی هورمزدا بکرێتەوە

موحسین رەزایی:
هەرگیز رێگە نادەين رێڕەوێكی تر لەناو گەرووی هورمزدا بکرێتەوە
باسک نێت
موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازی رابەری باڵای ئێران دەڵێت، بە تەواوی ئامادەبووین سێ ناوچەی ئۆکرانیا بۆردومان بکەین، بەڵام دوای ئەوەی وتیان هێرشەکە هەڵەبووە، وەڵامەکەمان راگرت بۆ لێكۆڵینەوە لە بانگەشەكانیان، بەڵام لە هەموو بارودۆخێكدا دەبێت باجی هێرشەکەیان بدەن.
رەزایی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوام بێت، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا روبەڕوی مەترسی و زیانی گەورە دەبنەوە.
وتیشی، ئەمریکا دەبێت هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت، ئەگینا چاوپۆشی لەو دۆخە ناکەن و هەرگیز رێگە نادەن رێڕەوی تربەناو گەرووی هورمزدا بکرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close