عێراقهەواڵ

مانگاکانی بەرازیل پێش ئەوەی بگەنە عێراق بەشێکیان مرداربوونەوەو تووشی نەخۆشی بوون

باسک نێت

پاش گرانبوونی نرخی گۆشت لەتەواوی عێراق و بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو نرخەی ئێستا لەبازاڕەکاندا هەیە، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا بەهێنانی ١٩ هەزار مانگا لەوڵاتی بەرازیل و نیوەی باجی گومرگیشی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هەڵگرت.

ڕێكخراوێكی بەرگریكردن لەمافی ئاژەڵانیش ئاشکرایدەکات: پاش هێنانی ئەو ژمارە زۆرەی مانگا لەڕێگەی کەشتییەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاریدا ئەو ١٩ هەزار مانگایە، پاش گەیشتنیان بە عێراق كەرەنتین بكات، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە تەندروستییان دڵنیابیتەوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق پاش ئەوە هات کە بەشێك لەو مانگایانەی كە بڕیاروایە پاش 20 ڕۆژی تر بگەنە عیراق، لەنێو کەشتییەکەدا مرداربوونەتەوەو بەشێكی تریشیان تووشی نەخۆشی بوون، هەر بۆیە بڕیارە تەواوی ئەو مانگایانەی لەبەرازیلەوە هاوردە دەکرێن، کەرەنتین بکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close