كەش و هەواكوردستانهەواڵ
هاتوچۆى سۆران: بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە و هۆشیاری ده‌دات
هاتوچۆى سۆران هۆشدارى دەداتە شۆفێران، بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە، دەشڵێت: بەبێ بەستنى زنجیر بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان هاتوچۆ مەکەن.
لە راگەیەنراوێکى هاتوچۆى سۆراندا هاتووە،” ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه به هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر له ناوچه شاخاوییه‌كان، وێرای به‌رده‌وام پاكردنه‌وه‌ی رێگاكه له به‌فر له لایه‌ن تیمی راماڵینی به‌فر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران بن بۆ سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك به‌م شێوه‌یه.
دەشڵێت: رێگای قه‌زای (چۆمان بۆ حاجی ئۆمه‌ران) به هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه، جگه له‌و ئوتومبێلانه‌ی (4R) ده‌بل ئەكسلن به بێ به‌ستنی زنجیره‌وه هاتووچۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت .
بەهەمان شێوە رێگاكانی قه‌زای مێرگه‌سۆر بۆ ناحیه‌ی پیران و ناحیه‌ی شێروان مه‌زن و ناحیه‌ی بلێ ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه، هەروەها رێگای سۆان بۆ ناحیه‌ی سیده‌كان به‌تایبه‌تی پێچه‌كانی سه‌ری به‌رد به هۆكاری بارینی به‌فرێكی زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه، بۆیە جگه له‌و ئوتومبێلانه‌ی (4R) ده‌بل ئەكسلن به بێ به‌ستنی زنجیره‌وه هاتووچۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت.
هاتوچۆى سۆران باسى لەوەشکردووە، له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندار بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چون وهاوكاری كردن.