كوردستانهەواڵ

لەبارەى شێوازى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى بڕیاری نوێ دەدرێت

هەر چوار پەروەردەى سلێمانى، گەرمیان، راپەرین و هەڵەبجە کۆدەبنەوە و بڕیار لەبارەى شێوازى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى دەدەن.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى رایگەیاندووە، چەند پێشنیازێک بۆ شێوازى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى هەیە ئەوانیش درێژکردنەوەى کاتى خوێندن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نیشتمانى لەمانگى ئاب، لەگەڵ خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى هەرێم یان درێژکردنەوەى کاتى خوێندن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوە لەناوخۆ.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى وتیشى، هەرچوار پەروەردەى سلێمانى، گەرمیان، راپەرین و هەڵەبجە کۆدەبنەوە و بڕیار لە شێوازى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى دەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close