عێراقكوردستانهەواڵ

زەوی بەسەر نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەردا دابەشدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەرکوک ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوی هەزار و 838 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەرکوک-ی بڵاوکردووەتەوە، کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ شارەوانی ڕەوانە کراوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە ئەو فەرمانبەرانە لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوی وەربگرن.
ناوەکان بەپێی ناوەندی کەرکوک، شارەدێیەکانی حەویجە، دووبز، داقوق، تازە، دابەشکراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو فەرمانبەرانە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 31ـی ساڵی 2020 و نوسراوەکانی ژمارە 4263ـی ساڵی 2013 و 854ـی ساڵی 2020 زەوییان پێدراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close