جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بە بڕیاری تڕامپ هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا دەسیپێکرد

هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا دەسیپێکرد

باسک نێت
وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا رایگەیاند، نزیكەی نیوەی كارمەندەكانی لەكارەكانیان دەردەخاتەوە، ئەمەش دەكرێت رێگەخۆشكەر بێت بۆ داخستنی تەواوەتیی وەزارەتەكە.

وەزارەتی پەروەردەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەكرد، پرۆسەی دورخستنەوەی كارمەندەكانی بەشێكە لە “ئەركی كۆتایی”، ئەمەش وەكو هێمایەك بۆ بەڵێنەكەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم وەزارەتە، وەزارەتێك كە لە ساڵی 1980وە دروستكراوەو 4 هەزار فەرمانبەری هەیە، سەرپەرەشتی بڕی (ترلیۆنێك و 600 ملیار) دۆلار قەرزی زانكۆیی دەكات لەگەڵ جێبەجێكردنی یاساكانی مافی مەدەنی لە خوێندنگەكان و؛ دابینكردنی بودجەی فیدراڵی بۆ ئەو ناوچانەی كە لەڕووی پەروەردەییەوە هەژارن.

كاتێكیش لە كەناڵی (فۆكس نیوز)، پرسیار لە خاتوو (لیندا ماكمان) وەزیری پەروەردە كرا سەبارەت بەوەی ئایا پرۆسەی دورخستنەوەی فەرمانبەران لە كارەكانیان سەردەكێشێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەكجاریی وەزارەتەكە؟، خاتوون وتی:” بەڵێ. ئەمە بەگوێرەی فەرمانی سەرۆك”.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیداوە وەزارەتی پەروەردەو فێركردنی فیدراڵ هەڵوەشێنێتەوەو بەرپرسیارێتی پەروەردە بگوازرێتەوە بۆ ویلایەتەكان، ئەمە وەكو بەشێك لە سیاسەتی ترەمپ بۆ كەمكردنەوەی “بیرۆكراتیەتی فیدراڵی”ی لە ئەمریكا ناودەبرێت، پێشتریش فەرمانیدا بە داخستنی بارەگای ئاژانسەكانی ئەمریكا لە بواری گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و ئۆفێسەكانی پاراستنی دارایی بەكاربەران، هەموو ئەمانەش لەچوارچێوەی بڕیاری كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و بچوككردنەوەی رۆڵی حكومەتی فیدراڵیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close