عێراقكوردستانهەواڵ

کەرکوک .. لەماڵێک 150 ملیۆن دینار دزرا؛ دزەکان خۆیان بەهێزی ئەمنی ناساندووە

باسک نێت – کەرکوک

شەوی ڕابردوو نزیک تەکیەی سەیید عەواد لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک، چەند چەکدارێک هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵێک و بڕێکی زۆر پارەو زێڕیان دزیوە کە بە بەهای 150 ملیۆن دینارە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت چەکدارەکان خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندووەو کلیلی قاسەکەیان بەخاوەن ماڵەکە کردووەتەوە کە تێیدا 60 هەزار دۆلارو 10 ملیۆن دینارو بڕێکی زۆر زێڕیان دزیوە کە زێڕەکان بەهایان 50 ملیۆن دینارە، لەگەڵ دوو مۆبایلدا.

چەکدارەکان بەر لەوەی هەڵبێن، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیان لەنێو حەمامی ماڵەکەیاندا دەستبەسەرکردووەو تایەی ئۆتۆمبێلەکەشیان تەقاندووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close