كوردستانهەواڵ

ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە کاتى جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو ئێستا 17 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون و لەئەنجامیشدا 11 كەس برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەهاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وەرگیراون، لەسەرەتادی جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە واتە لە 14ی ئاداری 2020ەوە تا ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی نیسانی 2020، 17 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون، لەئەنجامیشدا دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و 11 كەسی دیكەش برینداربوون.

لە 14ى مانگى رابردووى ئەمساڵ  بەچەند قۆناغێك بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان راگەیەندرا و تاوەکو  شەش رۆژى دیکەش بەردەوامى دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close