بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند زۆر نیگەرانن بەهۆی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا دوو هیچندە توشبوو لە جیهان زیادیكردووە.
ژیان- جیهان: تیدرۆس ئادهانۆما گیربریوسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهان (WHO) نیگەرانیی خۆی لەبارەی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربڕی، دەشڵێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو هێندە زیادیان كردووە.
ئەو نەی شاردەوە بەهۆی ئەو رەوشەی دروست بووە لەسەر ئاستی جیهان زۆر نیگەرانی كردوون، چونكە لە خێرایی و رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بووەتە هۆی گیرۆدەكردنی وڵاتانی جیهان.
بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهان وتیشی: ژمارەی ئەو كەسانەی بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو گیانیان لەدەستداوە2 هێندە زیادیكردووە. لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەوە دەردەكەوێت، كە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنێك كەسی تێپەڕ كردووە و ژمارەی ئەو كەسانەشی گیانیان لە دەستداوە لە سەروی 50هەزار كەس دەبێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا لە جیهاندا 937 هەزار كسەی توش كردووە و لە ئەمریكا زۆر بەخێرایی گەشە دەكات پێشەنگی وڵاتانی جیهانی گرتووە كە 216هەزار و 721كەس توشبووە.
لە سەرتاسەری جیهاندا 47هەزار و 260كەس گیانیان لەدەستداوە كە ئیتاڵیا زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدای بەو هۆیەوە كە 13 هەزار و 155كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.