
ئەمڕۆ پێنجشەممە(2 ی نیسانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 26 دۆلار و 31 سەنتە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە 21 دۆلار و 37 سەنتە.
بەشێک لە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەوە هەیە، لەسەر ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی لە دوای ئەمریکا ئەو دوو وڵاتە بە گەرەترین بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لە جیهاندا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە