كوردستانهەواڵ

ئیدارەی گەرمیان زیانەکانی لافاوەکەی ئاشکرا کرد

چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە دوێنێ شەو ئیدارەی گەرمیانی گرتەوە، زیاتر لە 80 ماڵی لە ناو شاری گەرمیان زیانیان بەرکەوتووە، ئەمە جگە لە ژمارەیەک بنکەی تەندروستی، مزگەوت و قوتابخانە.

دەشڵێت، ڕێگەکانی کەلار بۆ کفری و دەربەندیخان زیانیان بەرکەتووە، بەڵام ئەمڕۆ هاتووچۆ لە نێوان ئەو شارانەدا دەستیپێکردووتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرچاوەکانی کوڵەجۆ، باڵەجۆ، شێخ لەنگەر، قەرەتەپە و جۆگەی ئاودێری کەلاریش بە هۆی لافاوەکەوە تێکچوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close