عێراقهەواڵ

بڕیارەکەی تەیف سامی بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئەمڕۆوە هەر خانەنشینێک موچە وەربگرێت پارە زیادکراوەکەی بۆ خەرجدەکرێت.


حسام عەبدولستار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: “ڕێکارەکانی زیادکردنی موچەی خانەنشینان تەواو کراوە، لە ئەمڕۆوە هەر خانەنشینێک موچە وەربگرێت پارە زیادکراوەکەی بۆ خەرجدەکرێت”.
ناوبراو داواش لە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکات، چاودێری مۆبایلەکانیان بکەن، کورتەنامەی ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات تا سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

باسک نێت

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنیشینان زیادبکرێت، بڕیارەکەش هەموو خانەنشینان دەگرێتەوە کە موچەکانیان لە خوار ملیۆنێکەوەیە.
بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کەمترین موچەی خانەنشینی لە عێراق دەبێتە 600 هەزار دینار، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان کەمترین موچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close