
تره‌مپ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
زه‌یدی گه‌نج و قۆزه. سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه
باسک نێت
تره‌مپ له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق:
زه‌یدی گه‌نج و قۆزه. سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنه.
شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆم پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌م.
عه‌لی زه‌یدی كاری نایاب ده‌كات.
شه‌راكه‌تێكی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
پێموایه عه‌لی زه‌یدی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
رێككه‌وتنی گه‌وره له بواری نه‌وت ده‌كه‌ین و به‌مزوانه رایده‌گه‌یه‌نین.
به‌لامه‌وه گرنگ بوو زه‌یدی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به واشنتۆن هه‌بوو.
پێم وانییه پێویستمان به بوونی سه‌ربازی له عێراق هه‌بێت.
ئێران بارگرانییه به‌سه‌ر عێراقه‌وه.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه ده‌چنه عێراق.
كار بۆ پاراستنی گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ین و پێویستمان به نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه نییه، بۆیه بابه‌تی باجی 20%م پێشنیاز كرد.
دوای په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێناندا، له بڕیاری سه‌پاندنی باجی په‌ڕینه‌وه له هورمز پاشگه‌ز بوومه‌وه.
ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانمان له عێراق زیاد بكه‌ین.




