كوردستانهەواڵ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ مسته‌فا كازمی كرد

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، لەلایەن سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی پێشوازی لێکرا.


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرئەوەی نێچیرڤان بارزانی پێشتر سەرۆکی حکومەت بووە، ماوەیەک لەمەوبەریش وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بۆیە باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.


وتیشی، گفتوگۆی چڕ دەکرێت سەبارەت بە هەموو پرسەکان، بەتایبەت ئەو کێشانەی ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغداد هەن.

 بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆلای سەرۆکی هەرێم، مستەفا کازمی سەردانی سلێمانی بکات و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حیزبى پێشوازى لێبکرێت و چەند کۆبونەوە و دیدارێکیش ئەنجام بدات، دواتر سەردانی مەرزی باشماخ دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close