
ئەوانەی خانووی زیادەڕۆیان دروست کردووە بۆیان دەکرێتە تاپۆ
باسک نێت
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا تەواوی ئەو خانوانە تاپۆبکات کە لەسەر زەوی شارەوانییەکان تا رۆژی 10/12/2024 دروستکراون و دەنگی لەسەر هەمواری بڕیاری ژمارە 20ی ساڵی 2025 دا بەم شێوەیە:-
ئەو کەسەی خانووە زیادەڕۆکەی درووستکردوە بەبیست ساڵ و بەپێی ئەو بڕە پارەیەی خەملاندنی بۆ دەکرێت پارەی تاپۆکردنەکە دەداتەوە حکومەت
نەهێشتی مەرجی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی لەکاتی تەپۆکردنی زەویەکە بەسەر خاوەن خانوەکەدا
کوژاندنەوەی کرێی هاوتا ئەگەر داوای ئەو زەوییە لە خاوەن خانووەکەکرا ، بەو پێیەی قەرزێکی حکومییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



