جیهانهەواڵ

ئەو پێشنیارانەی حەماس لەسەری ڕازیبووە

بەپێی سەرچاوەکان ئەو پێشنیارانەی حەماس لەسەری ڕازیبووە:باسک نێت

گرنگترین بابەتەکان: ڕێکخستنی هێڵەکانی کشانەوەی سوپای زایۆنی لە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی خەڵک بۆ 800 مەتر.

ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی 600 بارهەڵگری هاوکاری ڕۆژانە، لەگەڵ کەرەستەی پەناگە و خێمە

– ئازادکردنی هەزار و ٧٠٠ زیندانی فەلەستینی کە هەزار و ٥٠٠ کەسیان خەڵکی غەززەن.

ئەنجامدانی دانوستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ماوەی 60 ڕۆژەکەی ئاگربەستدا.

ڕەزامەندی حەماس بە مانای ڕێککەوتن نایە ئەبێ حکومەتی زایۆنیش ڕازیبێت،نەوەک بیانوی تر بدۆزێتەوە

⭕کەناڵی 12 ی زایۆنی:باسک نێت

بە پێی هەواڵەکان ئەمە ئەو ئۆفەرەیە کە پێشکەشی حەماس کراوە:

1- ئازادکردنی ١٠ زیندانی زیندووی زایۆنی و ١٨ تەرم.

2- هاتنە ناوەوەی هاوکاری بۆ غەززە لە ڕێگەی ڕێکخراوە مرۆییەکان و مانگی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

3. ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ.

4- دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بە جێبەجێکردنی ئاگربەست دەست پێدەکات.

5- کشانەوەی ئیسرائیل بۆ قووڵایی نزیکەی 1000 مەتر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە- بەبێ گەڕەکی شوجاعیە و بەیت لاهیا.

6- لە بەرامبەر ئازادکردنی ١٠ زیندانی زیندوو، بڕیارە ئیسرائیل ١٤٠ زیندانی فەلەستینی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ٦٠ زیندانی کە سزای زیاتر لە ١٥ ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە، ئازاد بکات.

7- بۆ هەر لاشەیەک 10 لاشەی فەلەستینی ڕادەست دەکرێت.

8. ئازادکردنی سەرجەم منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و ژنانی فەلەستینی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close