كوردستانهەواڵ

ئەوانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە دەبێ پێشەکی “چوار ملیۆن دینار بدەن

ئەوانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە دەبێ پێشەکی “چوار ملیۆن دینار بدەن”

باسک نێت

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە ئەم ساڵ ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە و دەڵێت دەبێ پێشەکی “چوار ملیۆن دینار بدەن”

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، رایگەیاند هەموو حاجییان ئاگادر کراونەتەوە دوایین وادە بۆ ڕادەستكردنی پارە بە وەزارەتی ئەوقاف مانگی یانزە دەبێت و تا ئەو كاتە هەر كەسێك ئەو بڕە ڕادەست نەكات كەسی تر دەخرێتە شوێنی

بری پارەکە “چوار ملیۆن دینارە پێشەکی”

دەڵێت؛ ئەو بڕەی لەلایەن ئەوقافەوە داواكراوە لە حاجیانی ئەمساڵ گوژمەی یەكەمە، بۆ دیاریكردنی نرخی كۆتایی چاوەڕوانن حكوومەتی عێراق نرخی كۆتایی دیاریی بكات

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close