عێراقهەواڵ

بەپەلە.. ئەمریکا بە فەرمی داوا لە سودانی دەکات گرووپەکانی حەشدی شەعبی چەک بکرێن

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا :باسک نێت

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کراوە، بەڵام خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان تیشک خستنەسەر مەترسیی میلیشیا چەکدارەکان بووە.

مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوەو بە پێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چەک بکرێن و ئەم گرووپانە “سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە.”

ئەم میلیشیایانە “هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و کار و باری هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی” و “میلیشیاکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە سامان و داهاتەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران تاڵان دەکەن.”

جگە لەم پرسانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتنی بە کارکردنی نزیک لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە. هاوکات باسی هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کرا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close