جیهانهەواڵ

وەزیرێكی ئیسرائیلی داگیرکەر، پێشنیاری سوتاندنی تەرمی یەحیا سنو؛ار دەكات

وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیلی داگیرکەر، میری رێگێڤ، ڕایگەیاند؛ پێشنیازی سووتاندنی تەرمی یەحیا سنوار، سەركردەی بزووتنەوەی حەماسی كردووە، كە نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر لە ڕەفەحی باشووری كەرتی غەزە، شەهیدکرا.

لێدوانەكەی ڕێگێڤ لە كاتی چاوپێكەوتنێكدا بوو لەگەڵ ڕادیۆی “كۆڵ باراما”ی توندڕەوی ئیسرائیلی، و وتی؛ ئەو پێشنیازەی لە كۆبوونەوەیەكی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمنی بچووككراوەدا خستووەتە ڕوو.

بەپێی ڕۆژنامەی “جێرۆزالیم پۆست”ی ئیسرائیلی، دەكرێت پێشنیازەكەی ڕێگێڤ لەژێر “پێداچوونەوە”دا بێت لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیلییەوە، بەڵام بیرۆكەكە لە كاتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمنی بچووككراوەدا گفتوگۆی لەسەر نەكراوە.

پێشترو لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە حەماس داوای گەڕاندنەوەی تەرمی یەحیا سنوار و براكەی محەمەدی كردووە، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیكردبووەوە كە تەرمی سنوار رادەست بكاتەوە، كە دوای شەهیدکردنی بۆ شوێنێكی نهێنی گوازرابووەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close