عێراقكوردستانهەواڵ

لەبەغداوە مەترسییەکی دیکە لەسەر هەرێم دروست دەبێت

حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان بسپێردرێت بەوەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدڕاڵ.
لەبڕیارەکە ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانیایەکی نوێ دروست دەکرێت و سەربەوەزارەتی گواستنەوە دەبێت بەناوی کۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و ڕێکخستنی گەشتە ئاسمانیەکان و هەموو ئەرکەکانی فڕۆکەخانەکان لە ئەستۆ دەگرێت و دەسەڵاتەکانی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی زیاتر دەبێت.
کۆمپانیاکە بۆ ئەوە دروست دەکرێت هەموو کارەکانی فڕۆکەخانە مەدەنیەکان ئەنجامبدات، بەفیدڕاڵی و کاری ئیداری فڕۆکەخانەکان و ڕێکخستنی ئاسمانی عێراق لە یەک دەزگادا یەکبخرێن.
ئەم هەنگاوەی بەغدا دەسەڵاتی بەغدا بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێم زیاتر دەکات و بەتەواوی لەڕێگەى ئەم کۆمپانیایەوە کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکانى هەرێم دەکرێت و دەسەڵاتەکانیشیان کەمدەکرێنەوە بەراورد بە ئیستا.
پێشتر دەزگای بەرپرس لە فڕۆکەخانەکان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بوو، تەنها ئەرکی ڕێکخستنی گەشتە ئاسمانیەکان بوو، دەسەڵاتەکەی تەنها لە ئاسماندا بوو ، دەستوەردانی لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان نەدەکرد، بەڵام کۆمپانیا نوێیەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە فڕۆکەخانەکان بەڕێوە ببات و جگە لە دۆسیەی ئەمنی بەرپرسی هەموو کارێکی فڕۆکەخانەکان دەبێت، دەتوانێت دەسەڵاتی ڕێکخستنی گەشتەکان وەک فشار بەکاربهێنێت بۆ ئیدارەدان و هەژموون بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمدا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close