ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتى دارایی هەرێم رادەستکردنى داهاتى ناوخۆی بە بەغدا دەستپێکرد

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان رێکارەکانى تایبەت بە رادەستکردنى داهاتى نانەوتیى بە شێوەى نەختینەیی دەستپێکردووە، تاوەکو بیخاتە سەر هەژمارى بانکیى تایبەتى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لە بانکى ناوەندیی عێراق.

بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، داهاتى نانەوتى مانگانە دەگاتە نزیکەی 320 ملیار دینار. رێککەوتنى بەرایی لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە کە 50%ى ئەو داهاتە رادەست بکرێت.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەو بابەتە لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “پارەى داهاتى دامەزراوە فیدراڵییەکان و ئەو شوێنانە رادەست دەکرێن کە 50%ى مافى بەغدایە؛ پارە رادەستکراوەکە نزیکەى 100 ملیار دینار دەبێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close