جیهانهەواڵ

گروپێکی 261 کەس بە تۆمەتی ‘شەیتانپەرستی’ دەستگیرکران

ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی شەهریاری کەرەج لە نزیک تاران، تۆڕێکی شەیتانپەرستییان دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە 261 کەس.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تۆڕە “گروپێکی رێکخراوبوون” و هەوڵی بڵاوکردنەوەی “کولتووری شەیتانپەرستی و بێسەرەوبەرەییان” داوە.
گروپەکە پێکهاتوون لە 146 پیاو و 115 ژن، کە سێ کەسییان هاوڵاتیی بیانی بوون. هەروەها دەست بەسەر 73 ئۆتۆمبێلی ئەندامانی ئەو گرووپەدا داگیراوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوەکەی پۆلیس، ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە، کە ژمارەیەک پەیکەری کەللەسەر و وێنەی کەللەسەر و چاوی گەورە بەسەر تیشێرتەکانەوە دەبینرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close