عێراقكوردستانهەواڵ

هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ
“تەنها بڕێكی كەمی داهاتى باجەكانی رەوانەی بەغداد كردووە”

عەتوان عەتوانی, سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العهد):

باسک نێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە ناردنی داهاتەكانی ناوخۆ, تەنها بەشێكی كەمی داهاتەكانی باجی ناردووە.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ بەدواداچونی كارەكانی.
هەرێمی كوردستان شایستە داراییەكانی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی وەردەگرێت, لەهەمان كاتدا دەبێت پابەندیەكانی جێبەجێبكات بەپێی هەمان بڕیار.

پێویستە حكومەتی عێراق لەماوەی یەك مانگدا ئاستی پابەندبونی حكومەتی هەرێم بە بڕگەكانی بودجە ئاشكرابكات, لەوەی پەیوەیستە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان.
حكومەتی ناوەندی، بەشێوەیەكی مرۆڤ دۆستانە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close