بەپەلە| ئەبو عو*بەیدە:
ناتانیاهۆ و سوپاکەی بەرپرسیاری تەواوەتی کوژرانی دیلەکانیانن، ئەویش بەهۆی پەکخستنی بەئەنقەستی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی خۆی .
ناتانیاهۆ و سوپاکەی بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە دەیان دیلی خۆیان کوشتووە .
دوای ڕووداوەکەی نوسەیرات کە زا*یۆنییەکان دوای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی خوێناوی چوار دیلیان ئازادکرد، ڕێنمایی نوێ دراوەتە پاسەوانانی دیلە *زایۆنییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکان لە ئەگەری نزیکبونەوەی زا*یۆنییەکان لە شوێنی دیلەکان .
سوربون و پێداگریی ناتانیاهۆ لەسەر هەوڵدان بۆ ئازادکردنی دیلە زا*یۆنییەکان لەبری ملدان بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، مانای ئەوەیە کە دیلەکان دەگەڕێنەوە بۆ قەوارە کاتییەکە، بەڵام بەکوژراوی و لەناو تابوتدا .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە