
ئەمڕۆ دووشەممە 2/9/2024، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باس لەوە كراوە، بانگهێشتی سەرجەم دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری و تۆماری دەنگدەران بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان وەک ئامادەکارییەک بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان كە بڕیارە 20/10/2024 بەڕێوە بچێت.
کۆمسیۆن لە ئاگادارییەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو کارتانەی هاتوونەتەوە، هەم کارتی تازە دروستکراون بۆ ئەوانەی ئەمساڵ یەکەمجاریانە دەنگ دەدەن، هەم کارتی ئەو دەنگدەرانەیە کە پێشتر کێشەی پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەیان هەبوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە