
سعوودیە هەڵوێستی خۆی لەبارەی غە*ززە ڕاگەیاند
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە
هەڵوێستی وڵاتەکەمان سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین “پتەو و جێگیرە و ناچێتە ژێر دانوستاندنی زیاترەوە”.
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە “ئەم هەڵوێستەی بەڕوونی پشتڕاستکردووەتەوە، بەشێوەیەک کە ڕێگە بە هیچ لێکدانەوەیەک نادات،
جەختی کردووەتەوە کە شانشینی سعوودیە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی کە پایتەختی قودس بێت دەدات، هەر بۆیە شانشینی سعوودیە بەبێ ئەوە هیچ پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دروست ناکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە ، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، دەیەوێت ئەمریکا بەرپرسیارێتی کەرتی غە*ززە بگرێتە ئەستۆ
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە