جیهانهەواڵ

شەهید بوونی سەركردەیەكی باڵای راگەیاند

بزووتنەوەی حە.a.ماس بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لەسەركردە دیارەكانی بزووتنەوەكەیان بەهۆی بۆردومانێكی سوپای داگیركەر لە كەرتی غەززە شەهید كراوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی بزووتنەوەی حەماس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەر بۆردومانی بەشێكی نەخۆشخانەی ناسریان لە شاری خان یونسی باشووری كەرتی غەززە كردووەو بەهۆیەوە (ئیسما.+.عیل بەر.+.هوم) ئەندامی مەكتەبی سیاسیان شەهید بووە.

حە.a.ماس راشیگەیاندووە، ئەو كاتەی داگیركەر بۆردومانی نەخۆشخانەكەی كردووە، بەرهوم سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەر بووە، بەڵام بەهۆی بۆردومانەكەوە شەهید بووە.

لەلایەن خۆیەوە (عاتیف حوت) بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیركەر بۆ نەخۆشخانەكە، لە ئێستادا بەشی نەشتەرگەری لەكار كەوتووە، ئەوەش قەیرانێكی گەورەیە بۆ نەخۆشخانەكە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close